Kurdistan Press - بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/9/2023، دوای کاتژمێر 9ی شەو سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارا دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کە بۆ هەفتەی دواتر نۆرەکە دادەنرێت.


ئەوەش خراوەتە روو کە پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەم ئێوەیە خوارەوەیە:

1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجزا لاكتروني) کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

2- پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.

3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.

4- کارتی زانیاری ڕەسەن، مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.

5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6- بۆ منداڵ (بەڵگەنامەی لەدایک بوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

7- بۆ هاووڵاتییانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ لەگەل کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

8- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێ سپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).

9- ئەگەر منداڵ باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة القيمومة المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

هەروەها روونیشکراوەتەوە: "بۆ نۆرە گرتن رۆژانی پێنجشەممە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن زانیارییەکان پربکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی."

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە لەو کات و رۆژەی کە بۆی دیاریکراوە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر بکەن، بە پێچەوانەوە نۆرەکەی دەفەوتێت.

https://www.epp.iq/home

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه