KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.
لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە 5/9/2023، سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارا دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کە تەنها بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتە نۆرەکە دادەنرێت.
ئەوەش خراوەتە روو کە پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەم ئێوەیە خوارەوەیە:
1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجزا لاكتروني) کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.
3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری ڕەسەن، مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵ (بەڵگەنامەی لەدایک بوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
7- بۆ هاووڵاتییانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ لەگەل کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
8- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێ سپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).
9- ئەگەر منداڵ باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة القيمومة المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).
هەروەها روونیشکراوەتەوە: "بۆ نۆرە گرتن رۆژانی پێنجشەممە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن زانیارییەکان پربکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی."
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە لەو کات و رۆژەی کە بۆی دیاریکراوە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر بکەن، بە پێچەوانەوە نۆرەکەی دەفەوتێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه