عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە جەنەراڵ مایکل ئیکەر، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە بەرپرسی ئۆفیس هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، بریکاری وەزارەت جەختی کردەوە لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و پێکەوەکارکردن لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، هاوکات دواپێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتری هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
جەنەڕاڵ مایکل ئیکەر، دووپاتی کردەوە کە هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردن و پێشکەشکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاماژەی بەوەش دا کە خوازیاری کارکردنی زیاترن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم ڕووەشەوە ئامادەییی هەر هاوکارییەکی پێویستن.
دەربارەی ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بریکاری وەزارەت ڕوونی کردەوە، دڵخۆشن بە دەرئەنجامەکانی ئەو لێکتێگەیشتنە و قۆناغەکانیش لە کاتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە کە دواجار بە سوودی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت و هەنگاوێکیشە بۆ بنیادنان و دروستکردنی هێزێکی تۆکمەی نیشتیمانی کە جێگەی ڕەزامەندیی هەمووان بێت
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق کرد.
2سال |
کوردستان پڕێس ![]() |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه