KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییه‌ك لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر 

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ‎هەروەك دەزانن، تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لەمڕۆدا بوونەتە بەشێك لە ژیان و پەیوەندییەكانی ڕۆژانەی خەڵك، بەهۆی زۆری و جۆراوجۆرییان، تاڕادەیەك ئەستەمە مرۆڤەكان خۆیان لە بەكارهێنانی لا بدەن.
ڕاشیگه‌یاند: ‎ئەم تۆڕەكۆمەڵایەتییانە، لایەنی سوودبەخشیان زۆرە، بەڵام هەندێكجاریش لەلایەن كەسانێكی خراپەکار و تاوانبارەوە، بۆ كاری خراپ و كردەوەی نایاسایی بەكار دەهێندرێن، بۆیه‌ ‎لێرەوە داوا لە هەموو هاووڵاتییانی خۆشەویست دەكەین، لە بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا، متمانە بە هەموو جۆرە خەڵكێك نەكەن و نهێنییەكانی خۆیان و وێنە و وردەكاریی ژیانی تایبەتیی خۆیان بە خەڵكێك نەدەن كە دواتر لە دژی خۆیان و وەك چەكێك ئەو نهێنییانە بەكار بهێنن.
‎ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها داوایەكی تایبەت ئاراسته‌ی دایكان و باوكان كرد كه‌ رۆڵەكانیان هۆشیار بكەنەوە و ئاگاداری كوڕ و كچەكانیان بن و ڕێگە نەدەن پەیوەندییەكانیان لەنێو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بگاتە ئاستێك كە نهێنیی تایبەتی و وێنە و تۆماری ڤیدیۆییان بگاتە دەست كەسانێكی خراپەکار و دواتر بەو نهێنییانەوە بۆ كاری هەڵە و نایاسایی ناچار بكرێن.
‎ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تکایە ئاگاداری پەیوەندیەکانتان بن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاتێک کە پەیوەندی لەگەل کەسێک دەبەستیت کە نازانیت کێیە و چۆن پەیوەندی پێوە کردووی متمانەی پێ مەکە و هیچ زانیارییەکی کەسی و تایبەتی خۆتی بۆ مەنێرە تاکو نەبیتە قوربانی تۆڕەکانی پەیوەندی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر داواشی كرد لە کاتی بوونی هەر هەڕەشەیەک یان ناچارکردن بە کارێکی خراپە لەلایەن ئەو کەسانەوە کە ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بەهێزەکانی ئاسایش یان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بریتییه‌ له‌ / 066106
بۆ ناردنی فایلی ڤیدیۆ و زانیاری لە ڕێگای (وتسئاپ و ڤایبر) / 07502522728

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه