پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە دوای پەسەندکردنی یاسایی بوودجە ھەرێم پابەندبووە بە رێکارەکانی جێبەجێکردنی یاساکە و دەڵێ، دوای دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان رێکاری پەرلەمانی بەرامبەر حکوومەت و وەزارەتی دارایی عێراق دەگرینەبەر.
د. نەھلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای پەسەندکردنی یاسایی بوودجە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ بەتێکرای کوتلە سیاسیەکان دەنگیان لەسەر بوودجە دا، لەبەر ئەوەش ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە پابەندبێت بە جێبەجێکردنی یاسایی بوودجە وەک ئەوەی لە پەرلەمان دەرچووە، ھاوکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارەکانی گرتۆتەبەر بۆ جێبەجێکردنی یاسایی بوودجە لەوانەش ڕادەستی نەوت و وردبینی لەداھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەشایەتی لایەنی عێراقی".
پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "ئەوەی ماوەتەوە وەزارەتی دارایی عێراقە پابەند نییە بەناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، ئێمە وەک پارتی بێدەنگ نابین لەسەر ئەو بابەتە و دوای کۆتایی ھاتنی پشووی پەرلەمان و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان وەزیری دارایی عێراق بانگھێشتی پەرلەمان دەکەین بۆ لێپرسینەوە".
د. نەھلە ئەفەندی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ناکرێت دوو مانگ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رابگیرێت و بەپێی ماددەکانی دەستوور ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ماف و ئەرکی خۆی ھەیە، ھەروەھا ھەرێمی کوردستان لای خۆیەوە رێکارەکانی گرتۆتەبەر و ئێمەش ئەرکی پەرلەمانی خۆمان جێبەجێ دەکەین بۆ ئەوەی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه