بهڕێوهبهرایهتی پاسپۆرتی ههولێر له ئاگادارییهكدا بۆ ئهو هاووڵاتییانهی دهیانهوێ پاسپۆرتی نوێی ئهلیكترۆنی دهربهێنن ڕوونی دهكاتهوه كه دهبێت رۆژانی پێنجشهم له كاتژمێر 2ی پاش نیوهڕۆ نۆرهی ئهلیكترۆنی دابنێن و ئهو نۆرهیهش تهنیا بۆ ههفتهیهكه.
بهڕێوهبهرایهتییهكه له ئاگادارییهكهدا دهڵێت: له دوێنێ پێنجشهمهوه دوای کاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارا بووه و هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کە بۆ یەک هەفتە نۆرەکە دادەنرێت.
دهشڵێت: بۆ نۆرەگرتن تهنیا رۆژانی پێنجشەمە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن زانیارییەکان پڕبکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.
بهڕێوهبهرایهتی پاسپۆرتی ههولێر داواشی له هاووڵاتییان كرد لەو کات و رۆژهی کە بۆیان دیاریکراوە، سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر بکەن، بە پێچەوانەوە نۆرەکەیان دەفەوتێت.
پێداویستییهكانیش بۆ دهرهێنانی پاسپۆرتی ئهلیكترۆنی بریتین لهمانهی خوارهوه:-
1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجز الاكتروني) کۆدێکت بە نامە بۆ دێتەوە کە بەکاردێت بۆ ڕاییکردنی مامەلەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی پارهی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91000 هەزار دینارە.
3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن
4- کارتی زانیاری ڕەسەن، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵ ( بەڵگەنامەی لەدایکبوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
7- بۆ هاووڵاتییانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیرییان نەکردووە (کارتی نیشتمانی (ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی (ڕەسەن)ی باوکی + لەگەل کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
8- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخوود جیاببوونەوە، (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).
9- ئەگەر مندال باوکی لە دەرەوەی وڵات بوو (حجة القيمومة المؤقتة (بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).
ئاگادارییەک لە بهڕێوهبهرایهتی پاسپۆرتی ههولێر بۆ ئهو هاووڵاتییانهی دهیانهوێ پاسپۆرتی ئهلیكترۆنی دهربهێنن
2سال |
کوردستان پڕێس ![]() |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه