Kurdistan Press - شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئه‌و رۆژانه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ تێیاندا باران ببارێت شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئه‌و رۆژانه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ تێیاندا باران ببارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئه‌و رۆژانه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ تێیاندا باران ببارێت

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینییەکان بە تێکرا بۆ مانگی داھاتووی ئه‌یلوول پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان نزیک تێکراییەکانی دەبێت، به‌ڵام لە ناوچەکانی عێراق لە سەرووی تێکراییەکانی دەبێت .
ڕاشیگه‌یاند: 10 رۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو بە گشتی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و بە تایبەت لە سبەی هه‌ینییه‌وه‌ كه‌ لە سەرجەم ناوچەکان بەرێژەی 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشه‌م بەرز دەبێتەوە، واته‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما رۆژانە بەڕێژەیه‌كی کەم بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاراس جه‌بار هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دواتر لە دوای 10ی مانگەوە ئەگەری گۆڕانکاری و نزمبوونەوەی پله‌كانی گه‌رما ھەیە .
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی سەبارەت بە بارانبارین ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بە گشتی ئەگەری دووبارەبوونەوەی حاڵەتی ھاوشێوەی دوو رۆژی ڕابردوو و بارانبارین ھەیە، بەتایبەتیش لەنێوان 10 بۆ 14 و هه‌روه‌ها کۆتایی مانگ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا