Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا بۆ دروستکردنی پرۆژەیەکی گرنگ لە قەزای مەخموور سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا بۆ دروستکردنی پرۆژەیەکی گرنگ لە قەزای مەخموور | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا بۆ دروستکردنی پرۆژەیەکی گرنگ لە قەزای مەخموور

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی 08ـی 2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێکی بە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێری کردووە، تێیدا هاتووە، "ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەت وەرگیرا بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای مەخموور، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پێویستی زۆری ناوچەکە بە پڕۆژەکە."
بڕیاری تەرخانکردنی زەویی دەرکراوە و وەک لە نووسراوەکە خراوەتەڕوو، "تەرخانکردنی ڕووبەڕی 15 دۆنم لە پارچە زەویی ژمارە (2981/1 کەرتی 7 مەخموور) بەمەبەستی دروستکردنی نەخۆشخانەی ئاماژەپێکراو، لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە."
لە نووسراوەکەی وەزارەتی شارەوانی ئەوەش خراوەتەڕوو کە جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بەمەبەستی بەناوکردنی پارچە زەویی تەرخانکراو بەناوی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بەبێ بەرامبەر، لەبەرامبەر لەئەستۆگرتنی بودجەی پڕۆژەکە."
وەزیری شارەوانی لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێری ڕاسپاردووە کە کاری پێویست ئەنجام بدەن و لە ئەنجامەکەی ئاگاداریان بکەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه