عادل حەمە ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیاری دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی وەزارەتە پەیوەندارەکان و دەستەی وەبەرھێنان کراوە، ھەتا پێداچوونەوە بە جێەجێکردنی بڕیارەکەدا بکرێت و ڕێ و شوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان، لەمەودوا زەوی بەسەر کەس و کاری شەھیداندا دابەش ناکرێت، لە بری زەوی یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان گوتیشی: ئێستا ھەنگاوەکان دەستپێکراون و وەزارەتی شەھیدان و شارەوانی و دەستەی وەبەرھێنان کۆبوونەتەوە و خەریکی کۆکردنەوەی داتا و ئاماری ئەو زەویانەن لە ساڵانی ڕابردوو بەسەر کەسوکاری شەھیداندا دابەش کراون.
عادل حەمە ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەر کاتێک داتا و ئاماری کۆتاییمان پێگەییشت ئەوکات بۆمان دەردەکەوێت لە ھەر پارێزگایەک چەند خێزانی شەھید سوودمەند بوونە و زەویان وەرگرتووە، چەند خێزانیش ماون بۆ ئەوەی شوقەیان بەسەردا دابەش بکرێت، ھەموو ئەو خێزانانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوونە و زەویان وەرنەگرتووە، لە وەرگرتنی شوقە سوودمەند دەبن.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه