Kurdistan Press - کەشناسی : ئەگەری بارانبارین هەیە کەشناسی : ئەگەری بارانبارین هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی : ئەگەری بارانبارین هەیە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 29/8/2023، ئاسمان  پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژ ئاوا  هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما نزم  دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی چوارشەممە 30/8/2023 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی باکوورى رۆژهەڵات.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى

دهۆک: 36  پلەى سیلیزى

کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى

سۆران : 36  پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه