Kurdistan Press - دکتۆر سەباح سوبحی : بەردەوامین بۆ زیادکردنی بەشەبەنزینی هەرێمی کوردستان دکتۆر سەباح سوبحی : بەردەوامین بۆ زیادکردنی بەشەبەنزینی هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دکتۆر سەباح سوبحی : بەردەوامین بۆ زیادکردنی بەشەبەنزینی هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق گوتی ، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ،بەڵام ئێستا لە عێراقیش قەیرانی کەمی بەنزین هەیە وهەر کاتێک چارەسەر بوو کار دەکەن پشکی هەرێمیش زیاد بێت.

ئەندامی لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق ، دکتۆر سەباح سوبحی ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، ئێمە  وەکو لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق بەردەوامین لە کارکردن بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی هەرێمی کوردستان لە عێراق ،بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەوە دەکات ئەوانیش بەنزین هاوردە دەکەن وکێشەی کەمی بەنزینیان هەیە وبەشی ئەوانیش ناکات ، بۆیە بەردەوام دەبین لە هەولەکان وئەوبەشەی رەوانەش دەکرێت کەمە بۆ هەرێمی کوردستان .

دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی، ئێستا لە هەموو پارێزگاکانی عێراق قەیرانی کەمی سوتەمەنی هەیە لە بەغدا وپارێزگاکانی دیکەش بەهۆی ئەوەی کێشە لە پاڵاوگەکان هەیە لە بێجی وکەرکوک وکەربەلا ، بۆیە کێشەی کەمی بەنزین تەنها لە هەرێمی کوردستان نیە لە هەموو عێراق هەیە وکار دەکرێت بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت کە لە عێراق چارەسەر بوو ئەوکات ئێمەش کار دەکەین پشکی هەرێمی کوردستانیش زیاد بێت وزیاتر لەوەی ئێستا رەوانە بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه