Kurdistan Press - زانیاری دەربارەی کاتی هاتنی مووچە زانیاری دەربارەی کاتی هاتنی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری دەربارەی کاتی هاتنی مووچە

تاوەکو ئێستا کێشەکانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوت چارەسەر نەکراون، سەڕەڕای ئەوەی ماوەی چەندین مانگە حکومەتی هەرێمی پابەندی رێککەوتنی بەغدا و هەولێرە.

وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام بدرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو، لەو کۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر ناردنی بڕێک پارە بۆ هەرێمی کوردستان بدرێت.

ئەم پرسە لە کاتێدایە، فەرمانبەرانی عێراق مووچەکانیان وەرگرتووە و سەرەڕای پابەندی حکومەتی هەرێم بە رێککەوتنەکان، کەچی بڕیاری ناردنی بوودجەی هەرێم بادات.

بەپێی زانیارییەکان، کێشەی نێوان هەردوو حکومەت لەسەر داهاتی ناوخۆیە کە حکومەتی عێراق داوای گەڕاندنەوە تەواو داهاتەکان دەکات، لە کاتێک بەپێی رێککەوتنەکان دەبێت تەنها 50% بگەڕێندرێتەوە بۆ بەغدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه