وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا كونسوڵى ئهمريكا لە هەولێر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی گرنگ زانی.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی 08ـی 2023 کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت پێشوازیی له مارک سترۆ كونسوڵى گشتیی نوێى ئهمريكا لە هەولێر كرد، بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە کە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، لە سەرەتادا کەمال محەمەد ساڵح هيواى سهركهوتنى بۆ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ئەرکە نوێیەکەدا خواستووە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش بریتیی بووە لە بارودۆخی هەردوو کەرتی کارەبا و نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە كونسوڵى ئهمريكا پرسی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی و هیوای خواست بە هاوبەشیی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق یاسای نەوت و گاز ئامادە و پەسند بکرێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا هەنگاوەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا گرنگ وەسف کرد

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
مەترسی گەورە لە عێراق راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
مالیکی هۆشداری دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
کۆتا سێ هەفتە بە عێراق درا
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرەی گەل یەکەم سکاڵا تۆمارکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرجەم بریندارەکانی لالەزار کوژراون
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه