نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "وێڕای ئەوەی حکوومەتی عێراق پشکنین بۆ مادەكانی بەشەخۆراكی مانگانە دەكات، هەروەها کاتێک ئەو خۆراکانە دێنە کۆگاکانی هەرێمی كوردستان، دووبارە پشكنینیان بۆ دەكرێتەوە."
ئەو دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا و گوتی: "یەك بە یەكی مادەكانی بەشەخۆراك دەنێرین بۆ پشکنین و تاوەكوو ئەنجامەکەی لە پشکنین دەرنەچێت، بەسەر هاووڵاتییان دابەشی ناکەین، لای ئێمە تەندروستیی هاووڵاتییان و شیاویی خۆراكەكان كاری لەپێشینەمانە."
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەش دا، كاتێك خۆراك لای بریكارەكانیشە، لێژنەكانیان بەدواچوون دەكەن، بۆ ئەوەی خۆراكەكە بە باشی هەڵبگیرێت و تێكنەچێت.
وەڵام بدەوه