Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی دھۆکم بینی ھێزێکی دیکەی پێدام سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی دھۆکم بینی ھێزێکی دیکەی پێدام | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی دھۆکم بینی ھێزێکی دیکەی پێدام

زنجیرە کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی سنووری پارێزگای دھۆک بەردەوامە و ئامادەبووەکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانیش دەڵێ، ئەوەی ھاتە سەر زمانمان توانیمان بگەیەنین بە سەرۆک بارزانی و ھەمیشە سەرۆک جەختی دەکردەوە کە ھاتووە گوێ لە داواکاری و گلەیی خەڵکی دھۆک بگرێت.

دڵخواز لاوان، جێگری بەرپرسی ماڵی لاوان لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دھۆک لەکاتی خۆیدایە، چونکە خەڵکی گلەیی ھەیە و سەرۆک بارزانیش کەمتر قسەی کرد و زیاتر گوێی لە گلەیی و رەخنە و پێشنیاری خەڵکی دھۆک گرت، سەرۆک ھەموو چین و توێژەکانی بەسەر کردووەتەوە و ھەموو کەسێکیش بە ئازادانە توانی پەیامەکەی بگەیەنێتە سەرۆک بارزانی و لەلایەن سەرۆک بارزانی وەڵام دەدرایەوە".

جێگری بەرپرسی ماڵی لاوان گوتیشی: "ئەوەی لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی دھۆکم بینی ھێزێکی دیکەی پێدام، چونکە یەکێک لەوانە بەندەبوو، کە ئەوەی ھاتە سەر زمانم بە سەرۆک بارزانیم گەیاند، ھاوکات سەرۆک بارزانی بە گرینگیەوە ھەموو پێشنیار و ڕەخنەو بۆچوونەکانی بەندەی وەرگرت و تێگەیشتم سەرۆک ھاتووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە راستەوخۆ گوێی لە دەردە دڵی خەڵکی دھۆک بێت".

لاوین سەوری، چالاکوانی مەدەنی ئەویش لەبارەی دیداری سەرۆک بارزانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "دیدارەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەرز دەنرخێنین، لەبەر ئەوەی سەرۆک دروشمێکی ھەبوو فەرمووی ھاتووم گوێ لە گلەیی و داواکاری ئێوە بگرم، لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی ھەمیشە دووبارەی دەکردەوە کە ھاتووم گوێ لە ئێوە بگرم ئەوەش زیاتر زەمینەی سازکرد بۆ ئەوەی ئامادەبوان گلەیی و رەخنە و پێشنیاری خۆیان لەھەموو بوارێکدا بگەیەنن بە سەرۆک بارزانی".

لاوین سەوری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "من خۆم چوار پرسیارم ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و ھەموویشی لەبەرژەوەندی گشتی بوون، ئامادەبوانی کۆبوونەوەی بارزانی زیاتر داوایان دەکرد سەردانی سەرۆک بارزانی و کۆبوونەوەی لەگەل خەڵکی دھۆک بەردەوامی ھەبێت، لە کۆتایی دا تێگەیشتم سەردانەکە ئومێدێکی زۆری بەخشی بە خەڵکی دھۆک و زاخۆ".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه