Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەران و هەڵگرانی میدالیای بارزانی و پەککەوتوانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی سنووری دەڤەری بادینان کۆبۆیەوە سەرۆک بارزانی لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەران و هەڵگرانی میدالیای بارزانی و پەککەوتوانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی سنووری دەڤەری بادینان کۆبۆیەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەران و هەڵگرانی میدالیای بارزانی و پەککەوتوانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی سنووری دەڤەری بادینان کۆبۆیەوە

ڕۆژی دووشەممە 21ی ئابی 2023 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی دیدار و ئاگاداربوون لە ڕەوشی ژیانیان و پێشنیار و تێبینیەکانیان لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەران و هەڵگرانی میدالیای بارزانی و بریندار و پەککەوتوانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی سنووری دەڤەری بادینان کۆبۆیەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی گوتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.

سەرۆک بارزانی ئاماژەشی بەو کۆسپ و هەڕەشە و تەحەدییاتانە کرد کە لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا هەن و جەختی لە  بایەخی پابەندبوون بە هۆشیاریی نەتەوەیی و ئاگادارکردنەوەی گەنجەکان و گەڕانەوە بۆ پڕەنسیپەکان و نیشتیمانپەروەری  کردەوە.

سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ قوربانیدان و ماندووبوونی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و تێکۆشەران هەبوو و ڕایگەیاند ئێوە لەپێناو کەرامەتی گەلەکەتان خوێنتان داوە و ماندووبوونە و زەحمەتتان کێشاو و هەرچی بۆتان بکرێت هەر کەمە. من هاتووم گوێ لە گلەیی و گازاندە و ئێش و ئازارەکانتان بگرم و داواتان لێ دەکەم ئەوەی لە دڵتانە بە ڕاشکاوی بۆم باس بکەن.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بەرفراوان ئەنجام درا و ئامادەبووان پرسیار و داواکاری و تێبینیەکانیان بۆ  سەرۆک بارزانی خستەڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه