Kurdistan Press - شوێن بۆ ھەموو دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ھەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەت بخوێنن شوێن بۆ ھەموو دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ھەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەت بخوێنن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شوێن بۆ ھەموو دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ھەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەت بخوێنن

ریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەرەتای مانگی ئەیلوول دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات و دەشڵێ، شوێن بۆ ھەموو دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ھەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەت بخوێنن.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەسەرەتای مانگی ئەیلوول دەست بەدەوامی زانکۆکان دەکرێت و ھەموو ئامادەکاریەک بۆ خوێندنی ئەمساڵ کراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ھەروەھا ھیچ گۆڕانکاریەک بەسەر وادەی خوێندنیش نەھاتووە و وەک ساڵانی رابردوو بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت".

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت: "ئێستا وەزارەت خەریکی ئامادەکاریە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی و وەزارەتی پەروەردە نمرەی قوتابیانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی ڕەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات و دواتر دەست بە وەرگرتنی قوتابیان دەکرێت تا ١٥ی ئەیلوول قوتابیانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی وەردەگیرێن".

عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "شوێنی ھەموو قوتابیان دەبێتەوە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەت، بەڵام قوتابی ھەیە لەوانەیە نمرەی کەم بێت بیەوێ بچێتە شوێنێکی دیکە ئەوە ئازادە بچێتە زانکۆی ئەھلی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه