Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ئاکرێ کۆبووەوە سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ئاکرێ کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ئاکرێ کۆبووەوە

ڕۆژی هەینی 18ی ئابی 2023, سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەردانێکدا بۆ قەزای ئاکرێ لە بارەگای لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکومی ناوچەکە پێشوازی گەرمی لێکرا.

دواتر سەرۆک بارزانی هەر لە قەزای ئاکرێ لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا بە بەشداریی چین و توێژی جیاجیا و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سنورەکە و پەککەوتووانی سەنگەر و تێکۆشەرانی سنورەکە و مامۆستا و کەسایەتی ئایینی و کاسبکار و جوتیار و گەنجان و ئافرەتان کۆبووەوە.

سەرۆک بارزانی لە وتارەکەی بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر خزمەتکردنی دەڤەرەکە بە گشتی و  ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکرێت بەبێ جیاوازی و ڕوونیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێم کاردەکات بۆ خزمەتکردنی گشت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە لە گفتوگۆکانماندا بەردەوامین لەگەڵ بەغدا و چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنین بۆ پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی گەلی کوردستان و قەوارەی دەستوری لە چوارچێوەی دەستور  و بنەماکانی تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی.

لە کۆتایی دا سەرۆک بارزانی دەرگای گفتوگۆی بۆ ئامادەبووان کردەوە، بە گرنگییەوە گوێی لە داخوازی و پێشنیاری خەڵکی دەڤەرەکە گرت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا