Kurdistan Press - بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووەتەوە بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووەتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووەتەوە

بەپێی راگەیاندراوێكی كۆمپانیای DNO، دوای چوار مانگ لە وەستانی بەرهەمهێنان، ئەم مانگە بەشێوەیەكی سنووردار دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ سنووری پارێزگای دهۆك كردووەتەوە و جەخت لەوە كراوەتەوە بڕی بەرهەمهاتووی نەوت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەكاردەھێندرێت و بە نرخێكی كەمتر بەراورد بە ڕابردوو لە بازاڕەكانی ناوخۆ مامەڵەی پێوە دەكرێت.
كۆمپانیاكە ئاشكرایشی كردووە كە سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە كێڵگەی تاوكێ نەوت بەرھەمدەھێنن، بەڵام ھێشتا لە كێڵگەی پێشخابوور دەستیان بە بەرھەمھێنانی نەوت نەكردووەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە ئێستا لە كێڵگەی تاوكێ، رۆژانە نزیكەی 40 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەهێنن .
كۆمپانیای DNO كۆمپانیایەكی نەرویجییە و دوای چوار مانگ لە ڕاگرتنی كارەكانی، بەرھەمھێنانی نەوتی لە كێڵگەی تاوكێ دەستپێكردەوە و، ئێستاش رۆژانە 40 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه