هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
“سبه‌ی ئەم شه‌قامەی هه‌ولێر داده‌خرێت”
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه ١٤ی ٨ی ٢٠٢٣، جووتسایدی تەنیشت پاسپۆرتی كۆن، کە ناسراوە بە جووتسایدی (ڕەشکین)لە ترافکلایتی (سەربەستی)یەوە بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت.
له ئاگه‌دارییه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه، كه بەهۆی کارکردن بۆ تەواوکردنی جووتسایدەکە، کە پێشتر تەواونەکرابوو بە هۆی تێپەڕینی بەناو گوندی(ڕەشکین).
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە ماوەی داخرانی ئه‌م شه‌قامه‌شدا، شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرەکی (هەولێر- خەبات) و شەقامەکانی ناو گەڕەکی 32ی پاڕک بەکاربێنن وەکو ڕێگای بەدیل.
وەڵام بدەوه