Kurdistan Press - پێشمەرگەیەک بە تی ئێن تی پەکەکە برینداربوو. پێشمەرگەیەک بە تی ئێن تی پەکەکە برینداربوو. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشمەرگەیەک بە تی ئێن تی پەکەکە برینداربوو.

چەکدارانی پەکەکە لە دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەسەر رێگای هێزەکانی پێشمەرگە تی ئێن تییان داناوە و، بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بریندار بوو.

سەبارەت بە تەقینەوەی بۆمبێکی تی ئێن تی لە دێرەلووک، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە  راگەیاند، ئەوان دوو خاڵی نوێیان لە ناوچەکە داناوە، شەو چەکدارانی پەکەکە هاتوون تی ئێن تییان لەسەر رێگاکەیان داناوە.

گوتیشی: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی تی ئێن تی، پێشمەرگەیەک بە سوکی بریندار بووە

بەهۆی شەڕی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا زیاتر لە 800 گوندی سنووری هەرێمی کوردستان چۆڵکراون و حکومەتی هەرێمیش ناتوانێت دەستی ئاوەدانیان بۆ درێژ بکات. چەکدارانی پەکەکە لە هەندێک ناوچەی سنووری هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە نزیکبوونەوەی سوپای تورکیا و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکان پەنا بۆ چاندنی بۆمبی تی ئێن تی دەبەن، کە زۆرجار بە گوندنیشان، گەشتیاران و هێزەکانی پێشمەرگەدا دەتەقنەوە و ئەوان دەبن بە قوربانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه