سبەی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە.
شاندەکە پێکدێت لە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی؛ هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
شاندەکە لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گفتوگۆ لەسەر نیگەرانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدای پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دەکات.
وەڵام بدەوه