Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای پارلەمانی شانشینی ئۆردۆن دەكات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای پارلەمانی شانشینی ئۆردۆن دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای پارلەمانی شانشینی ئۆردۆن دەكات

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 4ی ئابی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارلەمانی شانشینی ئۆردۆن بە سەرۆكایەتی بەڕێز دكتۆر ئەحمەد ئەلخەلایلە جێگری یەكەمی سەرۆكی پارلەمانی شانشینی ئۆردۆن كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز مونتەسەر ئەلعەقلە باڵیۆزی ئۆردۆن لە عێراق و بەڕێز فواد ئەلمجالی كونسوڵی ئۆردۆن لە شاری هەولێر ئامادە بوون، شاندی میوان سڵاوی تایبەتی شای ئۆردۆنیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند و بە بایەخەوە باسی پەیوەندییەكانی نێوان شانشینی ئۆردۆن و هەرێمی كوردستانیان كرد و هەورەها پێزانینیان بۆ پێشكەوتن و گەشەی هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكان هەبوو و ڕایانگەیاند كە بەچاوی ڕێزەوە سەیری ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پێكەوەژیان و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە دەكەن. هەروەها ڕۆڵی هەرێمی كوردستانیان لە حەواندنەوەی سەدانهەزار ئاوارە و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە وردی ئاماژەی بە مێژووی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئۆردۆن كرد كە لەسەر دەستی بارزانیی نەمر و شا حوسێن بنیاتنراوە. هەروەها سوپاسی شا عەبدوڵڵا پادشای ئۆردۆنیشی كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكان و لەشەڕی دژی تیرۆردا پاڵپشت و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان بووە. سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆشی نیشان دا بەوەی كە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئۆردۆن لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا قووڵ بووەتەوە و پێشڤەچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه