Kurdistan Press - پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات کە بەفەرمی دانی بەوەدا نا لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کردەوەی جینۆساید دژی خەڵکی ئێزدی جێبەجێ کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "پێشوازی دەکەم لە دانپێدانانی بەریتانیا بەو جینۆسایدەی داعش کە لە دژی ئێزیدییەکان ئەنجامی داوە، دانپێدانانێکی دادپەروەرانەیە بە تاوانێکی قێزەون و ڕابردوویەکی پڕ لە ئازار."

دەشڵێت: "خوشک و برا ئێزیدیەکانمان زاڵ بوون و بە بەهێزی ماونەتەوە، ئێمە پاڵپشتی گەلە سەربەرزەکەمان دەبین لەکاتێکدا کە ئەوان برینەکانیان سارێژ دەبێت و خۆیان بنیات دەنێنەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2023 وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەفەرمی دانی بەوەدا نا کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کردەوەی جینۆساید دژی خەڵکی ئێزدی جێبەجێ کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه