Kurdistan Press - زانیاری دەربارەى ئەو بڕەپارەى بەغدا ناردویەتى زانیاری دەربارەى ئەو بڕەپارەى بەغدا ناردویەتى | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری دەربارەى ئەو بڕەپارەى بەغدا ناردویەتى

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ كرا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕەپارەیەکیان بەدەست نەگەیشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 01ـی 08ـی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ كراوە.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گوتی: تاوەکو ئێستا هیچ بڕەپارەیەک لە بەغداوە نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

هەروەها ڕوونی کردەوە کە لەوانەیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سوودانی وەزیری دارایی عێراقی بۆ ناردنی پشکی ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان ڕاسپاردبێت، ئەمەش پێویستی بە جێبەجێکردنی ڕێکارێکە.

 ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەر وەزیری دارایی ڕاسپێردرابێت بۆ ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، لەوانەیە لە سبەیەوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان بکرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوو پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه