وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوە لەسەر خانووەکانی بریکاری وەزارەتەکە دەدات
دوای ئەوەی نوسراوێک بڵاوکرایەوە کە تیایدا باس لە کرینی دوو خانوو بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کرابوو، وەزارەتەکە روونکردنەوە دەدات و دەڵیت، خانووەکان موڵکی حکومەتن و بە ناوی کەسێکی تایبەتەوە نەکڕدراون.
وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" ئەو دوو خانووەی لە نوسراوەکەدا باس کراون، موڵکی حکومەتن و بە ناوی کەسێکی تایبەتەوە نەکڕدراون، وەک تەواوی ئەو خانووانەی تر بەکاردەهێنرێن، کە بەرێزان وەزیر و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا بەکاریان دەهێنن".
وەزارەتەکە دەڵێت، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان کار ناکات، تەواوی ئەو فەرمانە وەزاریانەی، کە واژۆی لەسەر کردوون فەرمی و یاسایین، لەم ساڵدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کڕدراون لەناویاندا ئۆتۆمبێلێک دراوە بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە.
وەڵام بدەوه