شوانكاره‌كه گه‌نجه و ناوی (سیروان نه‌بی)یه و خه‌ڵكی گوندی بێژانی سنووری ده‌شتی هێرته سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجه‌كه مه‌ڕ و ماڵاته‌كانی بۆ له‌وه‌ڕاندن بردۆته كوێستانه‌كانی سه‌روكه له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان و له كێڵگه‌یه‌كی مینڕێژكراو نزیك بووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه مینێك له‌ژێر قاچه‌كانی ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، گه‌نجه‌كه به برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كراوه.
وەڵام بدەوه