جووڵانه‌وه‌ی ماڵی عێراق (به‌یتی عێراق)ی دژی بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان و دوو یاوه‌ری له لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره به‌كه‌مگرتنی هه‌وڵه‌كانی دادگایه بۆ سزادانی تاوانباران.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌یتی عێراقیدا هاتووه: دوای دزه پێكردنی به‌ڵگه‌نامه و نووسراوی كۆماری له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ لێخۆشبوو‌ن له كوڕی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف، كه به تاوانی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌رپێچی دیكه‌وه سزا درابوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی ئه‌و بڕیاره ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌و سیفه‌ته‌ی كه پارێزه‌ری ده‌ستووره.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: بڕیاری لێبوردنی سه‌رۆكایه‌تی له كاتێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ویلایه‌تی كۆتایی هاتووه، هیچ راڤه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت جگه له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره به كه‌مگرتنی یاسا و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یه دادگا ده‌یدات.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌یتی عێراقی داوای له داواكاری گشتیی كردووه، داوای دادوه‌ری بكات و ئه‌وانه‌ی پشتیان كردووه‌ته ئه‌و سوێنده‌ی خواردوویانه و یاری به چاره‌نووس و ژیانی هاووڵاتیانی عێراق ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی دادگا بكاته‌وه و به‌رده‌وام بێت له به‌دواداچوون و گرتنه‌به‌ری رێكار بۆ شوێنپێهه‌ڵگرتنی ئه‌و بازرگانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پارێزراوی سیاسی له‌سه‌ر لابدرێت.
وەڵام بدەوه