ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/7/2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، گوته‌كانی گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆی گواسته‌وه، كه رایگه‌یاندووه: هەموو کووچە و کۆڵانەکانی زاخۆ قیرتاو دەکەین.
پێش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 70%ی كوچه و كۆڵان و شه‌قامه‌كانی زاخۆ، خۆڵ و چه‌و بوون، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی رووی له زاخۆ كرد و وێڕای ئه‌وه‌ی كرایه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، هاوكات پڕۆژه‌ی گرنگی ئاوه‌دانی و گه‌شتیاریی به‌رچاو له شاره‌كه ده‌ستیان پێ كرد، گرنگترینیان قیرتاوكردنی سه‌رجه‌م كۆڵان و شه‌قه‌كانی زاخۆیه، هاوكات پڕۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری پردی ده‌لال و ڕووباری خابوور، یه‌كێكه له پڕۆژه ناوازه‌كان و له ئێسته كاری چڕی لێ ده‌كرێ.
وەڵام بدەوه