Kurdistan Press - حکومەتی ھەرێم چاوەڕێی دانیشتنی ددگەی عێراق دەکات حکومەتی ھەرێم چاوەڕێی دانیشتنی ددگەی عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی ھەرێم چاوەڕێی دانیشتنی ددگەی عێراق دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، تانەی لە 4 مادەی یاسای بودجەی گشتیی 2023، 2024 و 2025 داوە و چاوەڕێی دانیشتنی دادگە دەکات. 

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممە 26-07-2023  راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانەی لە ژمارەیەک مادە و بڕگەی یاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 داوە کە بریتین لە: 

مادەی 2/ یەکەم/ 5/ب

مادەی 11 / یەکەم و دووەم

مادەی 12/ دووەم/ هـ

مادەی 12/ دووەم/ ا، ب،ج. د، هـ

مادەی 13/ حەوتەم، ئەو بڕگەی باس لەوە دەکات، "ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەبوو، ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری پێویست دەدات." 

مادەی 13/ هەشتەم/ ب

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 12/07-2023 سکاڵاکەی پێشکێشکردووە، بەڵام تائێستا دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق هیچ کاتێکی بۆ دانیشتن لەسەر ئەو سکاڵایە دیاری نەکردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی بابەتەکە پەیوەندی بە یاسای بودجەوە هەیە، پێویستە لە ماوەیەکی نزیکدا یەکلابکرێتەوە. 

د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، "زۆربەی مادەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لەنێو یاسای بودجەدا بەشێوەی نادەستووری و نایاسایی داڕێژراونەتەوە کە دژی هەرێمی کوردستانن و کاریگەریی سیاسیان لەسەر هەبوو؛ بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان تانەی لەو مادانە دا کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا." 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە تانەکە کاریگەریی هەبێت لەسەر ناردنی بەشی هەرێمی کوردستان و گوتی، "لە تانەکەدا داوا نەکراوە فەرمانی وەلائی دەربچێت بۆ راگرتنیان، بەڵکو خاڵەکان هەموو جێبەجێ دەکرێن تاوەکو  دادگەی باڵای فیدراڵی دوایین بڕیار دەدات. ئەگەر دادگە بڕیاری پێویستی دا، ئەوا دەستکاریی مادەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.

یاسای بودجەى گشتیى عێراق بەرەبەیانى 12ـی حوزەیرانى 2023 لە پەرلەمانى عێراق پەسندکرا؛ لە 21ـی حوزەیران لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق یاساکەى پەسند کرد و رەوانەى وەزارەتى دادى کرد بۆ ئەوەى لە رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بڵاوبکرێتەوە کە دوا قۆناخى بەر لە کارابوونى یاساکەیە.

یاساى بودجە لە 78 مادە پێکهاتووە، لەکاتێکدا بەر لە ئەنجامدانى گۆڕانکارى لە هەندێک لە بڕگەکانیدا لە پەرلەمان 67 مادە بوو، کاتێک لە حکومەتەوە نێردرا.

رۆژی 26ـی حوزەیرانى 2023، ژمارەیەکى نوێى رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بڵاوکرایەوە کە یاساى بودجەى گشتیى تێدایە. یاساکە بۆ ساڵانى 2023، 2024، 2025ـە و قەبارەکەی بۆ هەر ساڵێک 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینارە؛ لەو بڕە 16 تریلیۆن و 609 ملیار 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه