Kurdistan Press - بەرھەم سالح فەرمانی لێخۆشبوون بۆ بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەردەکات، کە لێخۆشبوون نایگرێتەوە ! بەرھەم سالح فەرمانی لێخۆشبوون بۆ بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەردەکات، کە لێخۆشبوون نایگرێتەوە ! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرھەم سالح فەرمانی لێخۆشبوون بۆ بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەردەکات، کە لێخۆشبوون نایگرێتەوە !

عێراق ھەرچەند سەرۆکێکی وەک بەرھەم سالحی ھەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێبوردن بۆ کەسانێک دەردەکات کە بە بازرگانی کردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە، 

بازرگانیکردن بە تلیاک  یەکێکە لەو تاوانانەی کە لێخۆشبوونی بۆ نییە، بەس پێدەچێ بەرھەم سالح بەرژەوەندییەک لێرە گرێی بداتەوە بە فەرمانی دەرکردنی لێبوردنەکە، بۆیە عێراقییەکان ئەمڕۆ بە یەک دەنگی زوڵال دژی ئەو سەرۆکە وەستانەوە، چونکە تێدەگەن کە وڵات و گەنجانی بەرەو چ ھەڵدێرێک دەبات،

 کەسێک کە داکۆکی نەکات لە مافی گەلێک و کەسێک کە بەرگری لە زەویە کشتوکاڵییەكانی جوتیارانی کەرکوک نەکات کە دەسوتێنرێن ، ھەر ئەوەی لێ چاوەرێ دەکرێ کۆی تاوانباران کە شمولی لێخۆشبوون ناکەن ئازادیان بکات ، عێراق بۆیە ماڵی بەقورگیراوە کە کەسێکی وەک بەرھەم ساڵحی لەسەر کورسی داناوە  ، ئەو وەفای بۆ ھیچ کەس نەبووە بۆ عێراق چۆن دەیبێت  کە فەرمانی لێخۆشبوون بۆ مودمینکانی تلیاک و تلیاک فرۆشان دەردەکات.

پێویستە لەسەر دادگای فیدڕالی بۆ ئەو فەرمانەی بەرھەم سالح لێپێچینەوە بکات ، لە کاتێکدا تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر ھەرگیز لێخۆشبوون نایگرێتەوە ، تاکو دەرکەوێت بەرھەم سالح بە چ پێوەرێک فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ دەرکردووە !!

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه