Kurdistan Press - ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی نادەستووری و نادادپەروەرانەیە ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی نادەستووری و نادادپەروەرانەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی نادەستووری و نادادپەروەرانەیە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە "بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، نادەستووری و نادادپەروەرانەیە

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی شوباتی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران، بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن خستەڕوو. ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەموو دیدارەکانماندا، هەڵوێستی هەرێمی کوردستانمان دەربارەی هەموو بابەتە پەیوەندیدارەکان روونکردەوە و جەختمان لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

پاشان لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی دەربارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە رۆژی 2022/2/15 کرد، تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. دوای گفتوگۆی چڕ و هەمەلایەنەی بڕیارەکە، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بە نادەستووری ونادادپەروەرانە دادەنێت و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی ھەروەک لە دەستووری عێراق جێگیرکراون، کە زۆرینەی خەڵکی عێراق لە ساڵی 2005 دەنگیان بەو دەستوورەدا. لە هەمانکاتدا، حکومەتی هەرێم هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە

لە دوا بڕگەی کارنامەی کۆبونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران، رەشنووسی رۆژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان پەسەندکرد، کە لە لایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو

هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرەخۆشی لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح کرد بۆ کۆچی دوایی پووری

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه