Kurdistan Press - سەفین دزەیی: سەرۆکی حکوومەت داوای کردووە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوکاربن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا سەفین دزەیی: سەرۆکی حکوومەت داوای کردووە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوکاربن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەفین دزەیی: سەرۆکی حکوومەت داوای کردووە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوکاربن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت، لە کۆڕبەندی ئاساییشی میونشن، چەندین دیداری گرنگیان ئەنجامدا، بۆ سەرکردەی وڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییان ڕوونکردووەتەوە کە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نادەستوورییە و داوا کراوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوکاربێت لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات ئەندامی وەفدی سەرۆکوەزیران لە کۆڕبەندی ئاسایشی میونشن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەشداریکردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت، لە کۆڕبەندی ئاسایشی میونشندا کە ساڵانە دەبەسترێت و سەرکردەکانی وڵاتان تێدا کۆدەبنەوە، بابەتەکانی ئەمساڵی کۆڕبەندەکە زیاتر تایبەت بوو بە کێشەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، بەڵام دەرفەت ھەیە بۆ سەرکردەکان کە کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام بدەن".

سەفین دزەیی وتیشی: "لە چوارچێوەی کۆنفڕانسەکە، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگی ھەبوو کە جێگای سەرنج و بایەخی ئاماددەبووان بوو، بە تایبەتی لە سەر دوایین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەت".

دزەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان، قسەیان لەسەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق کرد، لەسەر بابەتی نەوت و وزەی کوردستان، کە جێگای بایەخی وەفدەکان بوو، ھاوکات سەرۆکی حکوومەت زۆر بە وردی باسی لەو مەلەفانە کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بڕیارەکە بڕیارێکی نادەستووری نا دادپەروەری بووە بەرامبەر کوردستان، بۆیە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوکاربن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا".

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەشڵێ: "بەشێکی تری کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتەکان باسکردن بووە لەسەر پەیوەندی دوو لایەنە و ڕیفۆرم و چاکسازی و کاروباری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوون".

ناوبراو وتیشی: "کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان، باسکردن بوو لەسەر پەرەسەندنی ئابووری و پاڵپشتی کردن لە سەرمایەگوزاری بیانی کە بێنە کوردستان، باس لە پەیوەندیی دیبلۆماسی و کۆمەڵێ پرسی تریش تایبەت بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

کۆڕبەندەکە بۆ ئەمساڵ زۆر باشبوو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت، ژمارەیەکی زۆر دیدار و کۆبوونەوەی گرنگیان ھەبوو لەگەڵ سەرکردەی باڵای وڵاتان بەشدار لە کۆنفڕانسەکە، بەشداربووان خواستیان ھەبوو بۆ دیداری تایبەت لەگەڵ شاندی باڵای کوردستان، بایەخی زۆر بە ڕاو بۆچوونی کوردستان دەدەن، سەفین دزەیی وای گوت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه