Kurdistan Press - ئەم کارتە دەنگدانە بەکار نایەت. ئەم کارتە دەنگدانە بەکار نایەت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەم کارتە دەنگدانە بەکار نایەت.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەستپێكردنی پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە 15 پارێزگا راگەیاند.

داود سەلمان، بەڕێوەبەری رێوشوێنەكان و راھێنان سەربە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمیی ئاماژەی بەوەداوە كە بۆ ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەنھا كارتی دەنگدانی بایۆمەتری ھەمیشەیی كە وێنەی لەسەرە بەكار دێت، بۆیە ئەو دەنگدەرانەی كە كارتی دەنگدانی كاتییان ھەیە و وێنەی لەسەر نییە، ناتوانن لە ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا دەنگ بدەن.

داود سەلمان داوایشی لەو دەنگدەرانەی كە كارتی دەنگدانی كاتییان ھەیە وێنەی لەسەر نییە كرد، سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردنی دەنگدەران بكەن بۆ ئەوەی داتاكانی بایۆمەترییان نوێ بكەنەوە.

راشیگەیاندووە قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران رێگای داوە بە گواستنەوەی دەنگدەران لەنێوان پارێزگاكان جگە لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، چونكە ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، ئەو دەنگدەرانەی كە دەیانەوێت بنكەكانی دەنگدانیان بگۆڕن، دەبێت سەردانی نزیكترین ناوەندی تۆماركردن بكەن لە ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان یان نزیك شوێنی كارەكانیان بە مەبەستی نوێكردنەوەی داتاكانیان و گوتیشی: "ھەر دەنگدەرێك كە لە پارێزگاكەی خۆی نیشتەجێ نییە و لە بەغدا یان پارێزگاكانی دیكە نیشتەجێیە و كار دەكات، ئەوا دەتوانێت لە سیستەمی (كۆمپیوتەری نیشتمانیی) كە لە سەرجەم ناوەندەكانی تۆماركردن لە سەرتاسەری عێراقدا دانراوە داتاكانی نوێ بكاتەوە، بەڵام ھەموو دەنگدەرێك دەبێت لە شوێنی لەدایكبوونی خۆی بە كارتی بایۆمەتری هەمیشەیی كە وێنەی لەسەرە دەنگ بدات كە ئەوەیش یەكەمجارە لە دوای ساڵی 2004وە لە ھەڵبژاردنەكاندا جێبەجێ دەكرێت.

پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان رایگەیاند كە 23 ملیۆن و 367 ھەزار و 81 كەس لە ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا، مافی دەنگدانیان ھەیە و لەو ژمارەیە 18 ملیۆنیان داتەكانیان نوێ كردووەتەوە.

بڕیاردراوە رۆژی 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە عێراق ئەنجام بدرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه