محممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سکاڵای یاسایی دژی 12 ماددەی یاسای بودجە تۆمار کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق تانەی لە 12 ماددەی یاسای بودجەی گشتیی (2023، 2024، 2025) داوە و داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی دەکات، بە فەرمانێک جێبەجێکردنی ئەو ماددە یاساییانەی بودجە بوەستێندرێت، تاکاتی بڕیاردان لەسەر دەستووریبوونی 12 ماددەکە.
وه‌ك له تانه‌كاندا هاتووه، زۆرێك له بڕگه و مادده‌كانی ناو یاسای بودجه، كه دوای ره‌وانه‌كردنی له حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه ده‌ستكاریكراون، به‌شێوه‌یه‌ك، كه له‌گه‌ڵ یاسا و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی یه‌كناگرێته‌وه و له زۆرێك له بڕگه‌كاندا ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت بچووككراونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر پارێزگاكان هیچ به‌هایه‌ك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دانه‌نراوه و له به‌شێك له مادده‌كانیش هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به په‌رله‌مان دراون و هیچ رۆڵێك بۆ حكومه‌ت نه‌هێڵراوه‌ته‌وه.
هەروەها به‌گوێره‌ی نووسراوێکی دادگای فیدراڵ، دادگای فیدراڵ بڕیاری داوه، هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی (دوو، شازده، بیست، بیست و هه‌شت، په‌نجاوحه‌فت، شه‌ست و دوو، شه‌ست و سێ، شه‌ست و پێنج، حه‌فتا، حه‌فتا و یه‌ك، حه‌فتا و دوو و حه‌فتاو پێنج) كاریان پێنه‌كرێت، تا ئه‌وكاته‌ی دادگا تانه‌كانی سه‌ر ئه‌و ماددانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
وەڵام بدەوه