له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا هاتووه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیای فرۆشی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، عێراق 100 ملیۆن و 59 هه‌زار و 52 به‌رمیل نه‌وتی به به‌های حه‌وت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار فرۆشتووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، پێكهاتووه له 98 ملیۆن و 620 به‌رمیل له ناوه‌ڕاست و باشووری وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها 299 هه‌زار و 445 به‌رمیل به‌ره‌و ئوردن و یه‌ك ملیۆن و 33 هه‌زار و 987 به‌رمیل نه‌وتیش له گه‌یاره‌وه، به‌مشێوه عێراق رۆژانه سێ ملیۆن و 335 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به به‌های (71.11) دۆلار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای جیهانی هه‌نارده كراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) فرۆشتنی بۆ ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه