کەمێک پێش ئێستا؛ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری عەمارە لە سنووری پارێزگای میسان ڕووی دا و گوڕی بوومەلەرزەکە 4.8 بووە.
کاتژمێر 10:08 خولەکی ئەمشەو چوارشەممە 28ـی 06ـی 2023 بوومەلەرزەیەک لە شاری عەمارە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق لە سنووری پارێزگای میسان ڕووی دا، ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپی پشتڕاستی کردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە گوڕی بوومەلەرزەکە 4.8 پلەی ڕێختەر بووە و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ڕووی داوە.
تاوەکو ئێستا دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق هیچ زانیارییەکی لەبارەی بوومەلەرزەکە بڵاو نەکردۆتەوە.
وەڵام بدەوه