باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پێشوازی لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جیگرەکەی دەکات و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (8ـی ئایاری 2023)، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پێشوازی لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێـمی کوردستان و جێگرەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە سەرکردایەتی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی دەکەم کە پێکەوە کاردەکەن بۆ دەستپێکردنی چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆ.
باڵێۆزی ئەمەریکا لە عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو وڵات سوود وەردەگرێت کاتێک سەرکردەکانی تیشکدەخەنەسەر پێداویستییەکانی خەڵک. با لەم کۆبوونەوەیەوە هەنگاوی گرنگتر بەرەوە پێشەوە بنێین".
ئەمڕۆ دووشەممە (8ـی ئایاری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەڕۆخوانێکدا پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کرد و بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
هەروەها باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست له تویتێكدا ئاماژه‌ی به گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆکوەزیران كردووه و نووسیوویه‌تی: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی گەورەیە". هەروەها بە هاشتاگێک ئاماژەی بە "گفتوگۆ" کردووە وەک جەختکردنەوەی هەڵوێستی واشنتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ.
هاوکات، رۆزی كه‌یڤی كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ بینیم سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی گرنگه، بۆ پێشكه‌وتن له پرسه سه‌ره‌كییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆی بنیاتنه‌ر.
وەڵام بدەوه