نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی عێراق ئاشکرای کردووە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردەکانی کۆنووسی چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانەی پەسەند کرد کە لە پۆستەکانیاندان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانەی ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانیان ئەرێنی نەبووە ژمارەیان دەگاتە 57 کەس، کە پلەکانیان دادەبەزێنرێت بۆ پلەیەکی کەمتر لەو پلەیەی بەر لە دامەزراندنیان بە بەڕێوەبەری گشتیی تێیدا بوونەوە.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا سوودانی رێنمایی ئەوەی داوە جێگرەوەی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کە لە هەڵسەنگاندنەکەدا سەرکەوتوو نەبوونە لەنێو ستافی ئەو وەزارەتانەدا بن کاری تێدا دەکەن.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، وەزارەتەکان کەسانی لێهاتوو و بە ئەزموونی زۆریان هەیە کە توانای بەڕێوەبردنیان هەیە و شایستەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیدان.
وەڵام بدەوه