ئه‌مشه‌و سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نامه‌وێت بچمه ریزی كۆبوونه‌وه گوماناوییه‌كان، كه ده‌یانه‌وێت زیان به عێراق و ره‌وتی سه‌در بگه‌یه‌نن.
له رێگه‌ی هه‌ژماری ساڵح محه‌ممه‌د ئه‌لعراقی، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پێویسته له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانگێڕییه‌ك كه ده‌بێته هۆی په‌رته‌وازه‌یی، بوه‌ستمه‌وه و پارێزگاری له خوێنی عێراقییه‌كان بكه‌م و دوور بكه‌ومه‌وه له دووبه‌ره‌كی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در ئه‌مشه‌و رایگه‌یاندبوو، ئه‌مشه‌و سه‌در له رێگه‌ی هه‌ژماری ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه.
پێشتریش لە راگەیاندراوێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندبوو، وای بەباش دەزانێت چالاکییەکانی رەوتەکەی جگە لە نوێژی هەینی و دەستەی کولتووری، بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرێت کە کەمتر نەبێت لەساڵێک، بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و دوومیش لەبەردەم باوکی‌دا.
سەدر بڕیاری داخستنی مەزاری محەممەد باقر سەدری باوکیشی دا تا پاش جەژنی رەمەزان.
یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکانی موقتەدا سەدر داخستنی هەژمارەکەیەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە بووبووه سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی پەیام و راگەیەندراوەکانی.
وەڵام بدەوه