Kurdistan Press - وادەی دەنگدان لەسەر بودجەی عێراق ئاشکراکرا وادەی دەنگدان لەسەر بودجەی عێراق ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی دەنگدان لەسەر بودجەی عێراق ئاشکراکرا

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كه‌ن  دوای 20ـی مانگی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 بدرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی كورتهێنان له‌ بودجه‌دا 64 ترلیۆن دیناره‌ و ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆره‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، سێ تێبینی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌یه‌، كه‌ بریتین له‌ گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی كورتهێنان، هه‌روه‌ها كۆی ره‌شنووسی بودجه‌كه‌ بۆ سێ ساڵ هاتووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی یاسای ئیداری دارایی نابێت و هه‌روه‌ها تێبینی سێیه‌میش بریتیه‌ له‌ بوونی جیاوازی له‌ بڕی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان.

مانگی ئاداری رابردوو، حكومه‌تی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد، كه‌ قه‌باره‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ 198 تریلیۆن دینار.

رۆژی 13/3/2023، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.

پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بەرەوپێشچوون و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و رایگەیاند، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی لە کەشێکی ئەرێنی رێککەوتوون لەسەر بەردەوامی کاری بەیەکەوەیی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی پەسەندکراوی کابینەکەی سوودانی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه