مووچە بۆ ئەم کەسانە دابین دەکرێت
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ چەند چین و توێژێکی کۆمەڵگە دەبڕنەوە. روونیشیکردەوە بیمەی کۆمەڵایەتی ئەمانە دەگرێتەوە:
- کچێك تەمەنی سەروو 35 ساڵ بێت و هاوسەرگیری نەکردبێت
- کچێك کە تەمەنی گەیشتبێتە 18 ساڵ، بەڵام دایك و باوك یاخود سەرپەرشتیاری نەبێت
- ژنێك کە مێردەکەی بێسەروشوێن بێت
- ژنێك کە هاوسەرەکەی بەجێیهێشتبێت
- منداڵی بێ باوك، تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بێت و دایکی هاوسەرگیریی کردبێتەوە
- ژنێك دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی، هاوسەرگیریی نەکردبێتەوە و تەمەنی لە 63 ساڵ کەمتر بێت
- ژنێك تەمەنی لە 63 ساڵ کەمتر بێت و لە دوای مردنی هاوسەرەکەی، هاوسەرگریی نەکردبێتەوە
وەڵام بدەوه