رۆڵی بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری
دوای نۆزدەساڵ لە ڕمانی بەعس، عێراق لە هەموو شت زیاتر و لە گشت کاتێک زیاتر پێویستی بە میکانیزمێکە رێگە لە بەر یەک کەوتنەکان بگرێ.
نۆزدە ساڵی رابردوو زەمەنێکی دوورودرێژ بوو بۆ بونیادنانی وڵاتێک خاوەنی سەروەری و ژێرخان و سەرخانێکی بەهێزی ئابوری و سیستەمێکی سیاسی بەتەواو مانا فیدڕاڵ و فرەیی و دیموکراسی بێت.
سەردەمی پۆست ( دوای) سەدام و بەعس چەندین دەرفەت و دەلیڤە بۆ عێراقیەکان رەخسان نیشتیمانێک بونیاد بنێن ڕێز لە فرەیی و کۆمەڵگای هەمەچەشنی عێراقی بگرێ و دەسەڵاتدارانێک پەروەردە بکات هەر هیچ نەبێ هەڵەی سیستەمە شمۆلیەکانی رابردوو دەرهەق بە کورد دووبارە نەکەنەوە و ئاشتەوایی و پێکەوەژیان و سیادەو سەروەری نیشتیمانی سەربخەن نەک گرژی و ئاڵۆزی.
دادگای فیدڕاڵی وەک بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق بۆ ئەم مەبەستەو کۆمەڵێک ئامانجی تر دامەزرا.
لێ هەروەک تێبینی دەکرێ دوای ئەم هەموو ساڵە لە ئەزمونی سیاسی و مەینەتیەکانی گەلانی عێراق و مێژوویەکی دەوڵەمەند بە ئاگروئاسن و ناکۆکی و پەراوێزخستن و رووبەرووبووبەوەو گرژیو ئاڵۆزی، ئەم دادگایە بووە بە هۆکاری نائومێدی و دەسکەڵایەکی فشارهێنان بۆ سەرکورد و وەلانان و ژێر پێ خستنی گشت ئەو بیرۆکەو پرەنسیپانەی لەسەری هاتە دامەزراندن.
وەڵام بدەوه