Kurdistan Press - به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا سبه‌ی كرایه‌ پشووی فه‌رمی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا سبه‌ی كرایه‌ پشووی فه‌رمی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا سبه‌ی كرایه‌ پشووی فه‌رمی

چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ سبه‌ی سێشه‌م پشووی فه‌رمییان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ڕاگه‌یاند به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و زۆری بارانبارینه‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و بابل و واسیت و موسه‌نا و دیوانییه‌ سبه‌ی سێشه‌میان له‌ قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت كرده‌ پشووی فه‌رمی.

پارێزگاكان جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی سێشه‌م ته‌نیا داموده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستییه‌كان ده‌وامیان تێدا ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ درێژایی رۆژ له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق باران باریوه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون.

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراقیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ بارانبارین و ئه‌م كه‌شوهه‌وا سارده‌ سبه‌ی سێشه‌م و رۆژانی داهاتووش تا هه‌ینی داهاتوو له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكان به‌رده‌وامییان ده‌بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه