ئهو بهرپرسه کوهیتییه له بهسرا دزی لێکراوه
كهناڵى عهرهبیه ئاشكراى كرد،(عەبدولعەزیز سەمحان) ئەندامی شاندی كوهیتی بەشدار لە پاڵەوانێتی كەنداوی عەرەبی" 25" كه لە بەسڕە بەڕێوەدەچێت، لەكاتی مەراسیمی كردنەوەی پاڵەوانییەتییەكە دزی لێدەكرێت.
ناوبراو لە لیدوانێكیدا بۆ میدیای وڵاتەكەی وتی: گیرفانم بە مووس بڕدراوه و جزدانەكەم دزرا.
هەروەها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: میواندارییەكی زۆر ناڕێك بوو بە تایبەت لەشوێنی میوانان و بەرپرسان، هەر كەسەو بۆ خۆی دەهاتە ژوورەوە لەسەر شوێنی میوانهكان جێگهى بۆخۆی دابین دەكرد، بۆیە بە ناچاری گەڕاینەوە بۆ هۆتیل، چونكە هەموو شتێك لە كۆنتڕۆڵ دەرچوو بوو.
وەڵام بدەوه