Kurdistan Press - نرخی کارتی ئینتەرنێت کەمدەکرێتەوە نرخی کارتی ئینتەرنێت کەمدەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی کارتی ئینتەرنێت کەمدەکرێتەوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاشکرای کرد، چەند بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئێنتەرنێت دەدرێ.

راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: "هەیام یاسیری، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و زانیاری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی کرد ،لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کە مۆڵەتی فەرمی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت "بێ وایەرلێس" یان هەیە."

بەپێی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە واقیعی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ڕێگاکانی باشترکردنی و کەمکردنەوەی نرخەکانی بۆ هاوڵاتی کراوە.

هەیام یاسیری، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندووە: "وەزارەت لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند بڕیارێک دەردەکات لەبارەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن و گواستنەوەیان بەشێوەیەکی گونجاو بۆ هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی نرخ."

لە 1ی12ی2022ەوە باجی سەر کارتی کۆمپانیاکانی مۆبایل هەگیراوە و کارت بە نرخی خۆی دەفرۆشرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه