بەپێی چەند سەرچاوەیەك كە دەستی بەشێك لە میدیا عێراقییەكان كەوتووە، لە چەند سەعاتی داهاوودا بڕیارە كۆبوونەوەیەك لە نێوان "محەمەد شەیاع سوودانی" سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ساز بكرێت.
بەپێی هەواڵەكە " كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە چەند سەعاتی داهاتووی ئەمشەودا لە نێوان سەركردەكانی چوارچێوە و سەرۆك وەزیرانی عێراق ساز دەكرێت كە تیایدا باس لە چەند مەلەفێكی سیاسی و ئەمنی و ئابووری دەكرێت كە لە ناویشیاندا بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە.
بڕیاردان لە كۆبوونەوەیەكی لەمشێوە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ لە بەردەم بانكی ناوەندی عێراقییدا خۆپێشاندان دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەستی پێ كرد و بەشێكیان داوای ئەوەیان دەكرد كە نرخەكەی ببێتەوە بە 118 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلار.
وەڵام بدەوه