Kurdistan Press - نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەچەند دیارکرا. نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەچەند دیارکرا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەچەند دیارکرا.

بانکی ناوەندی عێراق خستنە رووی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ بازرگانی دەرەکی ڕاگەیاند، كە تیایدا نرخی مامەڵەی ئاڵوگۆڕی یەک دۆلار 1465 دینارە و ئاشكراشی دەكات کە یەدەگی دراو زیاترە لە 99 ملیار دۆلار.

عەمار حەمەد، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی عێراقی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بانکی ناوەندی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بازرگانی دەرەکی خستەروو، کە کارکردن لەسەر ئەم پلاتفۆرمە بۆ زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەردەوام بوو بە ئامانجی ڕێکخستنی پرۆسەی گواستنەوەی دۆلارە."

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم پلاتفۆرمە تاکە ڕێگایە بۆ دابینکردنی پارەی بازرگانی دەرەکی و بانکە تایبەت و حکوومییەکان و زانیاری تەواومان هەیە سەبارەت بە میکانیزمی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە."

جێگری بەرێوەبەری بانکی ناوەندی گوتیشی: "قەرزە بەڵگەنامەییەکان بە نرخی ئاڵوگۆڕ بە بڕی 1465 دینار بۆ یەک دۆلار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت."

راشیگەیاند: "ئەو پلاتفۆرمە دەرفەتێکە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی پارەی کارە بازرگانی و داراییەکانیان دابین بکەن."

سەبارەت بە یەدەگی بانکی ناوەندی، عەمار حەمەد ئەوەی خستەروو: "یەدەگی بانکی ناوەندی زیاترە لە 99 ملیار دۆلارە و لە ماوەیەکی کورتدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەو یەدەگە دەگاتە 100 ملیار دۆلار".

جەختیشی كردەوە، بەرزبوونەوەی یەدەگی دراو ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ حکوومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و دراوی ناوخۆیی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه