ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیر دەبێت و ئەو هەڵبەز و دابەزەی ڕوویدا دووبارە نابێتەوە. جەختیش دەکاتەوە حەواڵەی گواستنەوەی دەرەکی 90%ی خواستی بازاڕ بۆ دراوی بیانی پڕدەکاتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح،ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکی حکوومەتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "عێراق یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی ناوچەکە لەڕووی توانا داراییە یەدەگییەکانی ئێستای، دەنگۆ و قسە و باس لەنێو خەڵکدا لەئەنجامی هەڵاوسان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕدا، دوای پەسەندکردنی کۆنتڕۆڵە نێودەوڵەتییەکان کە دەوری کاری حەواڵەی گواستنەوەی دەرەکییان داوە.کە لە 90% خواستی بازاڕ بۆ دراوی بیانی دابین دەکات."
ئاماژەی بەوەشکرد:"دەمانەوێت هەموو لایەک دڵنیا بکەینەوە کە، لەگەڵ زیادبوونی شەفافیەتی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن کۆمەڵگەی بازرگانییەوە پێشکەش دەکرێت داوای پارەدارکردنی هاوردەکردنی بە دراوی بیانی دەکات لەڕێگەی نێوەندگیری کاریگەر لەلایەن بانکی ناوەندی و تێپەڕین بە حەواڵەی وردبینی نێودەوڵەتی، کۆکردنەوەی پارەی بیانی".
مەزهەر محەمەد ساڵح جەختی کردەوە: "بەهای فەرمی هەر دۆلارێک 1460 دینارە و بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیر دەبێت و ئەو هەڵبەز و دابەزەی ڕوویدا دووبارە نابێتەوە."
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران داوای کرد "ئەو دەنگۆی چەواشەکارانە ڕەت دەکەینەوە کە و دوژمنانی سەقامگیریی دەستیان پێکردووە."
پاش ئەوەی بەهای 100دولار گەیشته 160هەزار دینار، ئەمڕۆ بەهای هەر 100دۆلارێک بە 152هەزار دینارە.
د. ئیدریس رەمەزان، پسپۆری ئابووری و مامۆستای زانکۆ، ڕایگەیاند، چەند هۆکارێک لەپشت دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار هەن، کە یەکەمیان پەیوەندیی بە خستنەڕووی بانکی ناوەندییەوە هەیە، کە ئێستا بەو ڕێژەیەی جاران دۆلار ناخاتە بازاڕاوە، ئەوەش بۆ بوونی دەنگۆی چەند کۆمپانیایەکی وەهمی دەگەڕێتەوە، کە گوایە دۆلار لەو بانکە دەکڕن و لە بازاڕی رەشدا دەیفرۆشن. گوتیشی: ”ئێستا بانکی ناوەندی دەیەوێ میکانیزمی خستنەڕووی دۆلار بگۆڕێ، بەشێوەیەک خستنەڕوو بەپێی پێویست بێت، نەک زیاد لە پێویست، بەڵام وادیارە ئێستا خواستی کڕینی دۆلار زۆر زیادی کردووە، چ لەوەی بانکی ناوەندی دەیخاتە ڕوو، یان ئەوەی لە دەرەوە بۆ فرۆشتن دەخرێتە ڕوو. جگە لەوەش، ئەوەی تێبینی دەکرێ خواستی وڵاتانی تورکیا و ئێرانیش لەسەر دۆلار زیادی کردووە، بەهۆی ئەوەی بەهای دراوی خۆیان بە ئاستێکی زۆر دابەزیوە.“
ئەو ئابووریناسە ئاماژەی بەوەش دا، جگە لەو هۆکارانە، لە دەرەوەی دەسەڵاتی بانکی ناوەندییش، بازرگانەکان وایان قۆرغ کردووە کە دۆلار کاتێک دەبینن رێژەکەی کەم بووە، بازرگانی وا هەیە دەست بەسەر ئەو رێژەدا دەگرێت و دەیکڕێت و بە نرخی گران دەیفرۆشێت.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه