Kurdistan Press - بانکی ناوەندی بڕیارێکی گرنگی دا. بانکی ناوەندی بڕیارێکی گرنگی دا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی بڕیارێکی گرنگی دا.

بانکى ناوەندیى عێراق بڕیاری دا بە ئاسانکردنى رێوشوێنەکانى بۆ خستنەڕووى دۆلار لە رێگەى زیادکردنى دەروازەکانى فرۆشتنى دۆلار ئەویش بە زیادکردنى پشکى ئەو دەروازانەى بانکەکان و زیادکردنى بڕى دۆلارى فرۆشراو. ئەو هەنگاوەش لە سبەى پێنجشەممەوە دەستپێدەکات. 

رۆژی 28ى کانوونى یەکەمى 2022، بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، رێوشوێنەکانى خستەڕووى دۆلاریان ئاسانکردووە، ئەویش لە رێگەى زیادکردنى دەروازەکانى فرۆشتنى نەختینەیی دراوى بیانى (دۆلار) بە رێگەى زیادکردنى پشکى دەروازەى بانکەکان، دەستیش دەکرێت بە زیادکردنى ئەو بڕى دۆلارەى وەریدەگرن.

بانکى ناوەندى ئاماژەى بەوەش داوە، دەروازەى بانکەکان فراوانتر دەکرێن و فەرمانبەرانى بانکى ناوەندى بەدواداچوون بۆ ئەدایان دەکەن بۆ پاڵپشتیى هەوڵى بانکەکان بۆ ئەوەى کڕیارانى دۆلار بەشێوەیەکى ئاسان ئەو دراوەیان بەدەست بگات.

ئەو بانکە خشتەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە ناوى لقى ئەو بانکانەى تێدایە کە هاووڵاتییان دەتوانن دۆلاریان لێ بکڕن و ئەو پرۆسەیە لە 29ى کانوونى یەکەمى 2022 و رۆژانى جەژنى سەرى ساڵ (هەینى، شەممە و یەکشەممە) و رۆژانى دواتر کارى پێدەکرێت.

ئەو بانکانەی کە هاووڵاتییان دەتوانن دۆلاری لێ بکڕن و بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردووەتەوە

ئەو هەنگاوەى بانکى ناوەندى لەکاتێکدایە، ماوەى هەفتەیەکە بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى لە دابەزیندایە و بەهاى 100 دۆلارى ئەمریکى لە 150 هەزار دینار نەهاتووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزاریى ئابووریى عێراق بە سەرۆکایەتیى محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانان بەڕێوەچوو کە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان تاوتوێکردنى دابەزینى بەهاى دینار بوو بەرامبەر بە دۆلار.

بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى پلاندانان، لەو کۆبوونەوەیەدا مستەفا موخیف، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق راگەیاندووە، رێوشوێنەکانیان سەقامگیرى نەختینەیی لە عێراق دەستەبەر دەکات و بانکەکە ئامادەیە بۆ دەستبەرکردنى دراوى پێویست بۆ هارودەکردنى خۆراک و دەشڵێت: "رژدین لەسەر دابینکردنى دراوى بیانى بۆ هاووڵاتییان".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه